ئه‌لقاعیده به‌رپرسیارێتی هێرشێکی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی ده‌زگاکانی ئاسایش و زانیاری له باشوری یه‌مه‌ن گرتۆته ئه‌ستۆ که له ئه‌نجامدا به‌که‌می 3 که‌س کوژرابوون.
باڵی هه‌رێمی ئه‌و کۆمه‌ڵه میلیتانه که به ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی ناسراوه له بڵاوکراوه‌یه‌كی سه‌ر ئنته‌رنێت (هه‌ینی) ده‌ڵێت: هێره‌شه‌کان له تۆڵه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م شه‌ڕکه‌رێکی میلیتان له ستانی ئه‌بیان له باشوری یه‌مه‌ن بوو.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن: له 14 ی ئه‌م مانگه، چه‌کداران که سواری ماتۆر بووبوون به هاوه‌ن و نارنجۆك په‌لاماری خهڵێکیان له ناو 2 باڵه‌خانه‌کان له زه‌نج جیبان پایته‌ختی ستانهکهدابوو.
دوای شه‌ڕ و پێکدادان ده‌گه‌ڵ پۆلیس و پاسه‌وانان، هێرهشبهرهکان هه‌ڵهاتبوون.