وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ئێران ئاماده‌یه دوای کۆتایی‌هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان له مانگی نۆدا وتووێژ له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناو‌کی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا بکات.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، تورکیا، به‌ڕازیل له ئسته‌نبوڵ کۆبوونه‌ته‌وه تا هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی تاران له‌مه‌ڕ وتووێژه‌کانی ناو‌کی تاووتوێ بکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ ده‌ڵێت ئێران له ڕۆژی دووشه‌ممه نامه‌یه‌ک ڕه‌وانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات و داوای ده‌سـتکردنه‌وه به وتووێژی ته‌کنیکی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی سووته‌مه‌نی ناو‌کی ده‌کات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چوارهه‌مین قۆناغی سـزاکانیان به‌سه‌ر ئێران له مانگی شه‌شدا سه‌پاند، دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌که پـلانێـکی پـشـتیوانکراوی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕکردنی یۆرانیۆمی پـیتێنراوی ئاست نزم به‌رامبه‌ر به سووته‌مه‌نی بۆ ڕیاکته‌ری توێژینه‌وه‌یی قبوڵ نه‌کرد. ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌بووه مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی جبه‌خانه‌ی یۆرانیۆمی و تواناکانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی دواده‌خست.