دادگای تاوانه‌کانی شه‌ڕ له که‌مبۆدیا پـشـتیوانکراو له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، ڕێبه‌ری پـێشـووی خمیر ڕوژیان به ژماره‌یه‌ک تاوانی دژ مرۆڤایه‌تی تاوانبارکرد و حوکمی 19 سـاڵ زیندانیان به‌سه‌ر دا.
دادوه‌ره گشـتیـیه‌کان داوای 40 سـاڵ زیندانیان بۆ (Kaing Guek Eav) ی کۆمانداری پـێشـووی به‌ندیخانه کردبوو که به (داچ) ناسراوه، به‌ڵام دادگا سـزاکه‌ی به‌ره‌و 35 و له دوایـیدا 19 سـاڵ که‌مکرده‌وه، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک له نێوانیاندا ده‌ربڕینی په‌شیمان بوونه‌وه و هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ دادگا و ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی تا ئێسـتا له زیندان به‌سه‌ری بردبوو.
ناوبراو تۆمه‌تبار کرا به‌هۆی ڕۆڵی له کوشـتنی 14 هه‌زار که‌س له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکی ئه‌شکه‌نجه‌دانی خمیر ڕوژ بوو 30 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر.
سه‌ده‌ها له قوربانیـیه‌کانی ڕژێمی خمیر ڕوج له ده‌ره‌وه‌ی دادگا کۆبووبوونه‌وه و کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆریان هه‌بوو بۆ فه‌رمانه‌که‌ی دادگا که یه‌که‌مین دادگای تاوانه‌کانی شه‌ڕه.
داچ یه‌کێـکه له پـێـنج ڕێبه‌رانی خمیر ڕوژ له به‌رده‌م دادگا ڕاده‌وه‌ستن به‌هۆی ڕۆڵیان له جینۆسـایدی له سـاڵی نۆسه‌د و حه‌فتاکاندا ڕوویدابوو. زیا له 1.7 ملیۆن که‌س که چاره‌کێـکی دانیشـتوانی که‌مبۆدیایه له ئاکامی برسێتی و نه‌خۆشی و ئه‌شکه‌نجه‌دان و له‌سێدا‌ره‌دان گیانیان له‌ده‌سـتدابوو.