گه‌وره ئه‌فسه‌ری له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له ئه‌فغانسـتان هه‌وڵ و کۆشـشێـکی زۆر ده‌ده‌ن له پـێناوی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیـیه‌ی که له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه له باشوری پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان بێ سه‌روشوێن بوون.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له کابول ئه‌م لێـدوانه‌ی دا و هاوکاتی ئه‌وه‌ی تاڵیبان گوتی یه‌ک سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشتووه و یه‌کێـکی دیکه‌ی ده‌سـتگیرکردووه.
ده‌مڕاستێـکی تاڵیبان گوتی ئه‌و جوته هاتبوونه ناو ناوچه‌یه‌ک که له ژێر کۆنتڕۆڵی یاخیبووه‌کان بووه و شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ک هه‌ڵـگیرساوه و تیایدا یه‌ک له‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیـیانه کوژرا.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که‌وا تاڵیبان پـێشـنیاری کردووه ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازه بگۆڕنه‌وه به چه‌ند یاخیبووه‌یه‌کی زیندانی کراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و دوو سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیـیه‌ی که سه‌ر به هێزی ده‌ریایی بوون، ڕۆژی هه‌ینی سه‌ربازگه‌که‌ی خۆیان له کابول جێهێشتبوو. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌و جوته بینراون به ماشێـنێـکی زرێـپـۆشه‌وه خۆیان کردووه به ناوچه‌ی چارخی ژێر کۆنتڕۆڵی یاخیبووانه‌وه.
ڕادیۆ خۆجێـیه‌کان بڵاویان کردبۆوه که‌وا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 20 هه‌زار دۆلار وه‌ک پاداشت ده‌داته هه‌رچ که‌سێـک زانیاری بدات و بـبێته مایه‌ی ڕزگارکردنی ئه‌و ئه‌مه‌ریکیـیانه. به‌ڵام ئه‌دمیراڵ مایک موڵن گوتی ئه‌و ئاگاداری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نیـیه.