په‌رله‌مانی تورکیا گۆڕانکاریـیه‌کی ده‌ستووری په‌سه‌ند کردووه، که به مه‌به‌ستی خاوکردنه‌وه‌ی یاسای دژه تیرۆره، ئه‌وه‌ی بۆ به‌ندکردنی ئه‌و کوردانه به‌کار ده‌هێنرێت که به‌شداریه‌کی که‌م له خۆپیشاندانی توندوتیژدا ده‌که‌ن.
خاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی تورکیا په‌سه‌ندی کرد، ماوه‌ی حکومی ئه‌و لاوانه که‌م‌ده‌کاته‌وه ئه‌وانه‌ی به به‌ردبارانکردنی پۆلیس له میانه‌ی خۆپیشاندانی هاوسۆزیان بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان حکوم ده‌درێن .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، میدیای تورکی ده‌ڵێت به گوێره‌ی ئه‌م چاکسازیه ده‌ستوریه، ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی نایاسایدا ده‌که‌ن یان پروپاگه‌نده بڵاوده‌که‌نه‌وه، چیتر ئه‌و منداڵانه به گوێره‌ی یاسای دژه تیرۆر، دادگایی ناکرێن و دادگای منداڵان سه‌ربه‌رشتی دۆزه‌کانیان ده‌کات.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئه‌م بژارکاری ده‌ستوریـیه، سزای یه‌ک ساڵ و نێوی ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌و جۆره خۆپیشاندانانه‌دا ده‌که‌ن بۆ 6 مانگ که‌م‌ده‌کرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن به سه‌دان له منداڵانی کورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا دادگایی کراون که له باشوری خۆرهه‌لاتی تورکیا له دژی چه‌کدارانی په‌که‌که ده‌جه‌نگن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شوان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌یوب ده‌میر نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له ئه‌نکه‌ره کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.