کۆمیسیۆنی به‌رگری نیشتیمانی کۆریای باکور، ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجام دانی شه‌ڕی پیرۆزی کردووه دژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باشوریش، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م دوو وڵاته پلانی به‌رنامه بۆ ڕێژکراوی مانۆڕی ده‌ریایی خۆیان بکه‌ن، که بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ست پـێـبکات.
پـیۆنگ یانگ ده‌ڵێت وه‌ڵامی خۆی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و مانۆڕه ده‌ریایی‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رگری ناو‌کی وڵاته‌که.
وه‌ک بارێکی ئاسایی کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و شێوه‌یه ده‌کات کاتێـک کۆریای باشور و ئه‌مریکا مانۆڕی هاوبه‌شی له‌شکری ده‌که‌ن.
دواترین ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕانگێزانه‌ی کۆریای باکور هاوکات بوو له‌گه‌ڵ زۆربوونی پشێویـیه‌کان له نیمچه دوڕگه‌ی کۆریادا به‌هۆی نوقم بوونی که‌شتیه‌کی جه‌نگی کۆریای باشوره‌وه که لۆمه‌که‌ی له ئه‌ستۆی کۆریای باکور نرا.
له ڤێتنام هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی کۆریای باکور وڵاتێکی له په‌راوێزنراوی شه‌ڕانگێزه که ده‌ستی هه‌یه له شاڵاوه‌کانی وروژاندن و ڕه‌فتاری مه‌ترسیدار.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا خانم کلنتن سزای نوێی ئابووری ڕاگه‌یاند به‌سه‌ر کۆریای باکوردا.
ڕی تۆنگ ئیڵ ده‌مڕاستی کۆریای باکوڕ ، مانۆڕی سه‌ربازی کۆریای باشور و ئه‌مریکای به مه‌ترسی بۆسه‌ر سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی ناودێرکردووه.