باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ده‌ڵێت له ئاکامی هێرشێـکی ڕۆکێتی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا 3 که‌س کوژراون و 15 که‌سی دیکه برینداربوون.
باڵیۆزخانه‌که ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی له‌م هێرشه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا کوژران دووانیان ئۆگه‌ندین و ئه‌وی دیکه‌یان پـیرۆیی‌یه و هه‌رسێـکیان بۆ کۆمپانیایه‌کی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکایی به کۆنتراکت کاریان ده‌کرد.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی عێراقدا چه‌کداران به لایه‌نی که‌م 2 که‌سیان له دوو هێرشی جیادا کوشـتووه که یه‌کێـکیان مه‌لایه‌کی سووننه‌ی شـاری موسڵ بووه به ناوی مه‌لا فه‌تحی نوعه‌یمی.