کاربه‌ده‌سـتان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن خێڵێـکی سه‌ر به حکومه‌ت له‌گه‌ڵ یاخیبووه حوسیـیه‌کان له باکوری وڵات به ئاگربه‌ستێـک گه‌یشتوون پاش ئه‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له ناوچه‌که‌دا که بووه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 70 که‌س.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئاگربه‌سـته‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن ناوبژیوانانه‌وه مۆرکرا و تیایدا داوا کراوه شه‌ڕه‌که ڕابگیرێت و ڕێـگه‌کانی هاتوچۆ بکرێنه‌وه پاش لابردنی به‌ربه‌سـته‌کان و هه‌روه‌ها مینه‌کانی له‌سه‌ر ڕێـگاکاندا چێنراون.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کران به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی نێوان خێڵی عه‌زیزی سه‌ر به حکومه‌ت و یاخیبووه حوسیـیه‌کان هه‌ڵگیرسا.
ئه‌و پـێـکدادانه به خوێناوی‌ترین شه‌ڕ له ناوچه‌که‌دا داده‌نرێت له‌وه‌تای له مانگی دووه‌وه ئاگربه‌ست له نێوان حکومه‌تی یه‌مه‌ن و یاخیبووه حوسیـیه‌کان مۆرکرا، له پاش شه‌ش سـاڵ له شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوانیان.
شایانی باسه سه‌رهه‌ڵـداوانی حوسی ده‌ڵێن حکومه‌ت له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ئاینیـیه‌وه جوداخوازیـیان له‌گه‌ڵدا ده‌کات. کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌نیش نکۆڵی له‌وه ده‌که‌ن.