کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن ده‌سـتیان کردووه به گه‌ڕان به شوێن دوو سه‌ربازدا که له بنکه‌که‌ی خۆیان له کابول دیارنه‌ماون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناتۆ گوتوویه‌تی ئه‌و دوو سه‌ربازه له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه به ئۆتۆمبیلێـک له بنکه‌که‌یان چونه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی تاڵیبانه‌کان له ئه‌فغانسـتان گوتبوویان دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکیـیان له ناوچه‌ی لۆگاری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ده‌سـتگیرکردووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه تاڵیبانه‌کان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان داوه و ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزیش ڕاپـۆرتی داوه که ئێزگه خۆجێیـیهکانی ڕادیۆ بانگه‌وازێـکی ئه‌مه‌ریکایان بڵاوکردۆته‌وه بۆ پـێـدانی 20 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر زانیاریـیه‌ک بـبێته مایه‌ی ئازادکردنی سه‌ربازه‌کان.
هێشـتا کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی و ناتۆ هیچ تێبینییه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنه نه‌دا.