هه‌رچه‌نده قه‌شه‌که‌ی فلۆریدا له مه‌سه‌له‌ی ســووتاندنی قورئان پاشگه‌ز بۆوه، وه‌لێ هێشـتا له ئه‌فغانسـتان وا بۆ سێ ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازده‌کرێت
ده‌سه‌ڵاتداران له کۆماری داغسـتانی باشوری ڕووسیا ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتێـکی به‌رپـرس له دۆسێی دژه تێرۆر له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراوه‌وه له نزیـک وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌که‌دا کوژراوه
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داواکاری گشـتی تاران عه‌باس جه‌عفه‌ر ده‌وله‌ت ئابادی به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که‌ی گوت سـارا شوردی شـاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌کرێت به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازاد بکرێت
ده‌سه‌ڵاتداران له که‌شمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندسـتان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران باڵه‌خانه حکومیـیهکانیان له‌وێ سـووتاند
پارێزه‌ری ئه‌و سێ شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکیـیه‌ی له ئێران ده‌سـتگیرکراون ده‌ڵێت خانه‌واده‌کانیان بێزارن له به‌رامبه‌ر پاشـگه‌زبوونه‌وه‌ی ئێران له ئازادکردنی یه‌کێـکیان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا
سه‌رۆک براک ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری و هه‌روه‌ها جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌شـداریان له مه‌راسیمی تایبه‌تدا کردووه که بۆ نۆیه‌مین سـاڵیادی هێرشه تێرۆرکاریـیه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ر کرابوون
قه‌شه‌که‌ی فلۆریدا ئه‌وه‌ی پـێشـتر گوتبووی کڵێسه‌که‌ی به‌نیازه له 11 ی مانگی نۆدا قورئان بسـوتێنێت، ئێسـتا ده‌ڵێت ئه‌و کاره ناکات و چیدی کڵێسه‌که‌ی بیر له‌وه ناکاته‌وه قورئان بسـتوتێنێت
باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌رکی حکومه‌ت بوو که بۆ قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریکایی که به‌رنامه‌ی سـووتاندنی قورئانی ڕاگه‌یاندبوو ڕوون بکاته‌وه که ئه‌م کاره‌ی ده‌یتوانی ژیانی سه‌ربازنی ئه‌مه‌ریکا بخاته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه کاتی بیرکردنه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها سه‌نگ خستنه سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌یه که هاوبه‌شن له نێوان موسڵمانان و خه‌ڵکانی دیکه‌دا
رابه‌رێکی کڵێسه‌یه‌کی بچوک له ستانی فلۆریدای باشوری ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌که‌ی په‌یوه‌ست به سوتاندنی قورئان که پێشتر کردبووی به ئه‌نجام ناگه‌ێنێت و چێتر به نیاز نیه قورئان بسوتێنێت
وڵات به‌رنامه‌ی بۆ ڕێ و ره‌سمی تایبه‌تی ئاماده‌کردوون بۆ ڕێزگرتن له یادی نیزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌سی کوژران له ئه‌نجام هێره‌شه ڕێکخستراوهکانی فرۆکه ڕهفێنهرهکانی ئه‌ڵقاعیده
باراک ئۆباما ده‌ڵێت نیازی قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی بۆ سـووتاندنی قورئان له ده‌ره‌وه‌ی کڵێسه‌که‌ی له سـتانی فلۆریدا له ڕۆژی 11 ی نۆدا ده‌بێت به مایه‌ی ڕاکێشـانی خه‌ڵـک به لای ئه‌لقاعیده‌دا
حکومه‌تی ڕووسیا ده‌ڵێت له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی له شـاری ڤاڵادیکهڤکازی باکوری هه‌رێمی قه‌فقاز به لای که‌م 15 که‌س کوژران و پـتر له 100 که‌سی تریش برینداربوون
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشـادی ئیسلامی ئێران له بڵاوکراوه‌یه‌کیدا له‌سه‌ر ئنته‌رنێت گوتی یه‌ک له‌و سێ شـاخه‌وانه به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له تاران ئازاد ده‌کرێت، به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه ناکات که کامیان ده‌بێت
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ گۆڤارێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا، فیدڵ کاسترۆی ڕابه‌ری پـێشووی کوبا داوای له سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئهحمهدینهژادی سه‌رۆکی ئێران کردووه که ناوزڕاندنی جوله‌که ڕاگرێت
کۆمپانیای مه‌زنی نه‌وتی به‌ریتانی ناسراو به BP ده‌ڵیت، چه‌ندان له کۆمپانیا و هه‌روه‌ها تیمه‌کانی کار به‌رپرسیاربوون له کاره‌ساتی ڕژانی نه‌وتی خاو بۆ نێو ئاوی که‌نداوی مه‌کسیک
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن پـلانی کڵێسایه‌کی بچوکی فلۆریدا بۆ ســووتاندنی قورئان له ڕۆژی 11 ی مانگی نۆدا به ڕه‌فتارێـکی بێ ڕێزانه ناوبرد
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ڕۆژنامه‌وانی ته‌له‌فیزیۆنێـکی عێراقیـیان کوشـتووه و ئه‌مه دووه‌م ڕۆژنامه‌وانه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له وڵاته‌که بکوژرێت
کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان 9 سه‌رهه‌ڵـداوی کورد له ده‌می شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌ت له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که کوژراون
سه‌رۆکی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی ئه‌و پـشـکنه‌رانه ده‌سـتنیشـان بکات که بۆیان هه‌بێت چاودێری ده‌موده‌زگا ناوکیـیه‌کانی بکه‌ن
زیاتر نیشـان بده