پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ڕۆژنامه‌وانی ته‌له‌فیزیۆنێـکی عێراقیـیان کوشـتووه و ئه‌مه دووه‌م ڕۆژنامه‌وانه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له وڵاته‌که بکوژرێت.
پـۆلیس ده‌ڵێت چه‌کداره‌کان ته‌قه‌یان له ڕۆژنامه‌وان سه‌فا ئه‌لخه‌یات کردووه له نزیـک ماڵه‌که‌ی خۆی له شـاری موسڵ و کوشـتوویانه.
ئه‌لخه‌یات بێژه‌ری به‌رنامه‌ی ئاینی بووه له که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ناوخۆی موسڵ و پـێـنج منداڵی له دوای خۆی جێهێشـتووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ڕۆژنامه‌وانێـک له به‌غدا کوژرا. پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌وان ڕیاز ئه‌لسه‌رای له‌و ده‌مه‌دا کوژراوه که به ئۆتۆمبیله‌که‌ی به ناوچه‌ی حارسیـیه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا تێپـه‌ڕ ده‌بوو. ئه‌لسه‌رای بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه کاری ده‌کرد.
کۆمه‌ڵه‌کانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌ڵێن له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه به لایه‌نی که‌م 139 ڕۆژنامه‌وان له عێراق کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه چه‌ندین ته‌قینه‌وه له به‌غدا ڕوویانداوه و ده‌یان کوژراو و برینداری لێـکه‌وتۆته‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:47 خوله‌كه.