سه‌رۆکی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی ئه‌و پـشـکنه‌رانه ده‌سـتنیشـان بکات که بۆیان هه‌بێت چاودێری ده‌موده‌زگا ناوکیـیه‌کانی بکه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه له تاران ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ISNA له زاری عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحیـیه‌وه بڵاویکرده‌وه که‌وا ئێران 2 پـشـکنه‌ری ڕه‌تکردۆته‌وه چونکه ڕاپـۆرتی هه‌ڵه‌یان به ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA داوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕامین مێهمانپه‌رست گوتوویه‌تی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم که ڕۆژی دووشه‌ممه ئاشـکراکرا بووه، پـێده‌چێت کاریگه‌ری سـیاسی له‌سه‌ر هه‌بووبێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم گوتوویه‌تی ڕه‌تکردنه‌وه به‌رده‌وامه‌کانی ئێران بۆ دامه‌زراندنی چاو‌دێر و پشـکنه‌ران کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یان خسـتۆته به‌رده‌م کاره‌کانی ئاژانسه‌که. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌که گوتووشێتی له ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوودا ئێران ڕه‌تیکردۆته‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پـرسـیارانه بداته‌وه که له‌سه‌ر چالاکیـیه ناوکیـیه ئاشـکرا نه‌کراوه‌کانی لێی کراون، له‌وانه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به شیانی دروسـتکردنی موشه‌کێـک بۆ هه‌ڵـگرتنی کڵاوه‌یه‌کی ناو‌کی.
له واشـنتنیش، گوته‌بێژێـکی کۆشـکی سـپی (تۆمی ڤیته‌ر) گوتی ڕاپـۆرته‌که‌ی IAEA مایه‌ی نیگه‌رانیـیه و نیشـانی ده‌دات هێشـتا ئێران هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی تواناکانی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات.