حکومه‌تی ڕووسیا ده‌ڵێت له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی له شـاری ڤاڵادیکه‌ڤکازی باکوری هه‌رێمی قه‌فقاز به لای که‌م 15 که‌س کوژران و پـتر له 100 که‌سی تریش برینداربوون.
حکومه‌تی ڕووسیا ڕایگه‌یاند هێرشبه‌ره‌که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی بازاڕێـک ئۆتۆمبیله‌که‌ی ته‌قاندبۆوه.
ته‌له‌فیزیۆنی ڕووسیا دیمه‌نه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی نیشـان دا و تیایدا جاده و بانه‌کان په‌ڵه‌ی خوێناویان پـێوه بوو و ئۆتۆمبیله‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه که له ناوه‌ڕاستی ڕۆژدا ڕوویدابوو تێـکشـکابوون.
هه‌تا ئێسـتا که‌س به‌رپـرسیارێـتی به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه نه‌گرتۆته ئه‌سـتۆ.
شـایانی باسه له سـاڵی 1999 شـدا هه‌مان بازاڕ بووبوو به ئامانجی هێرشێـکی دیکه و ده‌رئه‌نجام پـتر له 50 که‌س کوژرابوون.
ڤاڵادیکه‌ڤکاز پایته‌ختی هه‌رێمی باکوری ئۆسیتیایه و زۆربه‌ی دانیشـتووانیشی ئارثه‌دۆکس ئاینزایی کریسـتیانن. به پـێچه‌وانه‌ی کۆماره‌کانی تری باشوری ڕووسیاوه که زۆربه‌ی دانیشـتووانیان موسـڵمانن.