رابه‌رێکی کڵێسه‌یه‌کی بچوک له ستانی فلۆریدای باشوری ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌که‌ی په‌یوه‌ست به سوتاندنی قورئان که پێشتر کردبووی به ئه‌نجام ناگه‌ێنێت و چێتر به نیاز نیه قورئان بسوتێنێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌شه‌یه ده‌توانێت چاوی به‌و ئیمامه بکه‌وێت ئه‌وه‌ی پێشنیازی بنیاتنانی مه‌ڵبه‌ندێکی ئیسلامی کردبوو له نزیک وێرانه‌ی 2 باڵه‌خانه‌ی بازرگانی جیهانی له نیو یۆرک .
قه‌شه تێری جۆنز ئه‌مڕۆ به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریکای له‌و باره‌یه‌وه گوت ئه‌و به‌نیازه سبه‌ی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمامه‌دا کۆبێته‌وه. به‌ڵام هاوکات فه‌یسه‌ڵ عه‌بدولڕه‌ئوفی ئیمامی نیو یۆرک نکوڵی له سازدانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه کردووه.
هه‌روه‌ها ئیمام ڕه‌ئوف سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنه‌که‌ی دوێنێی قه‌شه تێری جۆنز که گوتبوی رابه‌رانی ئیسلامی ڕازیبوون به‌وه‌ی جێگه‌ی بنیاتنانی مه‌ڵبه‌ندی که‌لتوری ئیسلامی و مزگه‌تێک بگوێزنه‌وه بۆ جێگه‌یه‌کی دورتر له شوێنه‌واری 2 باڵه‌خانه‌ی بازرگانی جیهانی. ئیمام ڕه‌ئوف گوتیشی هیچ رێکه‌وتنێکی له‌م جۆره له ئارادا نیـیه.
له وه‌ڵامیدا بۆ ئه‌م وتانه‌ی ئیمام ره‌ئوف ، قه‌شه تێری جۆنز ده‌ڵێت موحه‌مه‌د میسری ئیمامی ستانی فلۆریدا درۆی له‌گه‌ڵدا کردم، واته ئه‌و ئیمامه‌ی ناوبژیوانی له دانوستان بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌لی سوتاندنی قورئانی له‌گه‌ڵ قه‌شه تێریدا کردبوو. هاوکات ئیمام میسری نکوڵی له‌وه ده‌کات ئه‌و قه‌شه‌ی ناوبراوی چه‌واشه‌کردبێت و فێڵی لێـکردبێت، ده‌شڵێت من هێشتا هه‌ر له هه‌ڵدام بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان قه‌شه تێری جۆنز و ئیمام ڕه‌ئوف له پێناو وتووێژکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بنیاتنانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ئیسلامیـیه پێشنیازکراوه.