ده‌سه‌ڵاتداران له کۆماری داغسـتانی باشوری ڕووسیا ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتێـکی به‌رپـرس له دۆسێی دژه تێرۆر له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراوه‌وه له نزیـک وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌که‌دا کوژراوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئیته‌ر تاسی ڕووسیا ده‌ڵێت نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی گاپال حاجیێڤ به ئۆتۆمبیله‌که‌ی له مه‌خاچ قه‌ڵای پایته‌ختی داغسـتان به‌ره‌و کاره‌که‌ی ده‌ڕۆیشت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ده‌سـتڕێژیان لێـکردووه و کوشـتویانه.
له ڕووداوێـکی جیادا، ڕۆژی شه‌ممه‌ش کاربه‌ده‌سـتان گوتیان بۆمبێـکی چێنراو له ژێر ئۆتۆمبیلێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا لێـکۆڵه‌رێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ برینداربووه.