له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ گۆڤارێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا، فیدڵ کاسترۆی ڕابه‌ری پـێشووی کوبا داوای له سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران کردووه که ناوزڕاندنی جوله‌که ڕاگرێت.
گۆڤاری ئه‌تلانتیک ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕکه‌ی خۆی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه دا فیدڵ کاسترۆ ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نکوڵی له ڕوودانی قڕکردنی جوله‌که‌کان ده‌کات . هه‌روه‌ها فیدڵ کاسترۆ ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ئێران دانبنێت به مێژووی جوله‌که و ئاینه‌که‌یان، ئه‌وا چاکتر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئاشتی خزمه‌ت ده‌کرێن وده‌پارێزرێن.
هاوکات به‌رێز کاسترۆ گووتیشی که ده‌بێت سه‌رۆکی ئێران هه‌وڵی تێگه‌یشتنی ئه‌وه بدات که ئایا بۆچی ئیسرائیل مه‌ترسی له مانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پێشووی کوبا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که هیچ گروپێک به درێژایی مێژوو هێنده‌ی جوله‌که ناوی نه‌زرێندراوه و سه‌رزه‌نشتیش نه‌کراوه.