شه‌ممه نۆهه‌مین ساڵیادی هێر‌شه تێرۆریستیه‌کانی یازده‌ی نۆی ساڵی 2001 بۆ سه‌ر ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه.
وڵات به‌رنامه‌ی بۆ زه‌نجیره ڕێ و ره‌سمی تایبه‌تی ئاماده‌کردوون بۆ ڕێزگرتن له یادی نیزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌سی کوژراو له‌ئه‌نجام هێره‌شه ڕێکخستراوه‌کانی فرۆکه ڕه‌فێنه‌ره‌کانی ئه‌ڵقاعیده که کۆنترۆڵی چوار فرۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگریان گرته‌ده‌ست، دوو له فرۆکه‌کانیان دا به جووته باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له شاری نیویۆر‌ك. باڵه‌خانه 110 نۆهمیه‌کان به‌سه‌ریه‌كدا داڕمان، له ئاکامدا زۆر له کارمه‌ندان و ده‌سته‌کانی به‌هاوارچون گیریان خوارد و کوژران.
فرۆکه‌یه‌کی تریان دا به پنتاگۆن (وه‌زاری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا) که له ده‌ره‌وه‌ی واشنتن هه‌ڵکه‌وتووه. چواره‌م فرۆکه له شه‌نکسڤیل، وولایه‌تی په‌نسلڤانیا که‌ۆته خوارێ پاش ئه‌وه‌ی نه‌فه‌ره‌کانی ناو فرۆکه‌که شه‌ڕی ڕه‌فێنه‌ره‌کانیان کردبوو. وا باوه‌ڕده‌کرێت ئه‌م فڕۆکه‌یه به‌رۆ واشنتن به‌ڕێ خرابوو.
سه‌رۆك ئۆباما شه‌ممه له پنتاگۆن و له ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی یادی ئه‌م ساڵیاده ده‌کاته‌وه، جێگه‌ری سه‌رۆك جۆ بایده‌ن به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نیویۆر‌ك ده‌کات.
گه‌ۆره خانمی ئه‌مه‌ریکا میشێل ئۆباما و گه‌ۆره خانمی پێشووی ئه‌مه‌ریکا لۆرا بۆش له ڕێوڕه‌سمی شه‌نکسڤیل گوتار پێشکه‌ش ده‌که‌ن.