قه‌شه‌که‌ی فلۆریدا ئه‌وه‌ی پـێشـتر گوتبووی کڵێسه‌که‌ی به‌نیازه له 11 ی مانگی نۆدا قورئان بسـوتێنێت، ئێسـتا ده‌ڵێت ئه‌و کاره ناکات و چیدی کڵێسه‌که‌ی بیر له‌وه ناکاته‌وه قورئان بسـتوتێنێت.
قه‌شه تێری جۆنز شه‌وی هه‌ینی گه‌یشته نیویۆرک و ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌رنامه‌ی (Today) ی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیNBC ده‌رکه‌وت و گوتی کڵێسه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو بوو له ده‌رخستنی لایه‌نه ترسـناک و زۆر توندڕه‌وه‌که‌ی ئیسلام.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کڵێسه‌که‌ی ئه‌م قه‌شه‌یه ناوی (Dove World Outreach Center) و ته‌نها 50 که‌س په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، پـێشـتر گوتبووی له سـاڵیادی هێرشه تێرۆریسـتیه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ردا قورئان دهسـتوتێنن و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایـیه‌کی زۆری له ناو ئه‌مه‌ریکا و سه‌رانسه‌ری جیهانی لێـکه‌وته‌وه.
قه‌شه تێری جۆنز گه‌یشته نیویۆرک به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمامه‌ی به‌رپـرسه له مه‌سه‌له‌ی بنیاتنانی ناوه‌ندێـکی ئیسلامی له نزیک ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له نیویۆرک و له به‌رامبه‌ر شوێنی جوته باڵه‌خانه‌که‌ی له هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001 دا له‌ناوبران. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کۆوونه‌وه له نێوان قه‌شه تێری و ئیمامه‌که ئه‌نجام نه‌دراوه.