جۆرج میچڵی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌یانه‌وێت گفتوگۆکانی ئاشـتی به‌رده‌وامبن وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاریان داوه وتووێژی ڕاسته‌وخۆ دهستپـێنهکهنهوه
به‌رپـرسـانی سـنووری ئیسرائیل ده‌ڵێن پـۆلیس ته‌قه‌ی کردووه له کرێـکارێـکی فه‌ڵه‌سـتینی و کوشـتویه‌تی که هه‌وڵی داوه بچێته ئۆرشه‌لیمه‌وه له ناوچه‌ی که‌ناری ڕۆژئاواوه
حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهیـیه‌کی بۆ هاوڵاتیانی خۆی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشی تێرۆریستی له ئه‌وروپا
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای داوا له هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی ده‌کات خۆیان بۆ کاتی کشـانه‌وه‌ی هێزه بیانیـیه‌کان ئاماده بکه‌ن.
وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێرانی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی وڵات به گوته‌ی خۆی چه‌ند سیخوڕێـکی بواری ناوکیـیان ده‌ستگیرکردووه
ڕابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت ئیسرائیل بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جوله‌که‌نشین له که‌ناری خۆرئاوا ڕاگرێت به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بکه‌نه‌وه
پـۆلیسی نایجیری ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوانی جووته ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنی بۆمبڕێژکراوی دوێنێ هه‌ینی، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن میلیشـیاکانهوه ئه‌نجامدرا گه‌یشتۆته 12 که‌س
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیه‌کانی پـێـکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له دورگه‌ی جاڤا گه‌یشـتۆته 36 که‌س و هه‌روه‌ها ده‌یان که‌سیش به خه‌ستی برینداربوون
لێپـرسـراوان له پاکسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی 2 هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی گومان‌لێـکراوی ئه‌مه‌ریکایی له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته کوژرانی به لای که‌م 12 چه‌کداری لێـکه‌وتۆته‌وه
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سـوریا گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیـیه‌که‌ی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد کۆده‌بێته‌وه
ئۆباما به شۆرد، دایکی، و دایکی دوو شاخه‌وانه‌که‌ی تری گووت ئه‌م بۆنه خۆشه تاڵیشی له‌گه‌ڵه، چونکه شێن باوه‌ر و جاش فه‌تاڵ هێشتاش له ئێران گیراوه‌ن.
ڕافائێل کۆڕیا په‌یمانی دا پاکسـازی له نێو هێزی پـۆلیسی وڵاته‌که‌یدا بکرێت پاش ئه‌وه‌ی له ناو نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک ڕزگار کرا که په‌نای بۆ بردبوو له تاو کۆمه‌ڵێـک پـۆلیسی یاخیبووی توڕه له‌سه‌ر بڕینی ده‌رماڵه‌کانیان
رامین مێهمانپهرهست: ئه‌م بریاره ده‌سه‌لمێنیت ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له ئاڵۆزیه‌کان کرد که دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نیژاد ده‌ست پێکران.
کۆمه‌ڵی زانیاری سایت: کاسێتی ده‌نگی گوایه هی رێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئۆسامه بن لادنه باسی لافاوه‌کانی پاکستان ده‌کات
کۆریای باکوری وێنه‌یه‌کی (کیم جۆنگ ئوون)ی بڵاو کردۆته‌وه که بچووکترین کوری سه‌رۆکی کۆریای باکورییه و پێده‌چێت ببێت به جێگره‌وه‌ی (کیم جۆنگ ئیلی)ی باوکی
پاکسـتان ڕێـگایه‌کی گرنگی له ناتۆ گرتووه که به‌کاری ده‌هێنێت بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ک و که‌لوپه‌ل بۆ هێزه‌کانی له ئه‌فغانسـتان. پـێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پاکسـتان له تۆڵه‌ی بۆردومانێـکی ئاسـمانی ناتۆ بێت
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دادگایه‌کی هه‌رێمی (ئوتار پرادیش)ی هندستان بڕیار له سه‌ر ئه‌وه بدات که کۆنتڕۆڵی ئاسه‌واری مزگه‌وتێکی وێران بوو له شاری (ئایۆدیا) بدات به ده‌ست موسوڵمانه‌کان یاخود هندۆسه‌کان.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما فه‌رمانێـکی مۆرکرد بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر 8 به‌رپـرسی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران
اربهدهستانی ئاگاهی رۆژئاوا پیلانێکی هێرشێکی تێرۆریستی شێوازی کۆماندوییان له به‌ریتانیا،فه‌رانسه، ئا‌ڵمانیا و له‌وانه‌شه له ئه‌مه‌ریکا ئاشکراکردووه.
زیاتر نیشـان بده