حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهیـیه‌کی بۆ هاوڵاتیانی خۆی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشی تێرۆریستی له ئه‌وروپا.
ئاگاهیـیه‌که به شـێوه‌یه‌کی گشـتیـیه و ناوی هیچ وڵاتێـکی ئه‌وروپا نابات. ده‌ڵێت ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێسـتا له‌به‌رده‌سـتدان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌لقاعیده و ڕێـکخراوه‌کانی پاشـکۆی ده‌سـتیان کردووه به نه‌خشه داڕشتنن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆریستی له ئه‌وروپا. ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئه‌وروپا به ئاشـکرایی باسیان له زیادبوونی مه‌ترسیـیه‌کانی ڕوودانی ئه‌و جۆره هێرشـانه کردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هاوڵاتیانی خۆی ئاگادارکردۆته‌وه له ئه‌گه‌ری هێرشی تێرۆریسـتان بۆ سه‌ر سـیسته‌مه‌کانی هاتووچۆی گشـتی و شوێنه‌کانی گه‌شـتوگوزاری له ئه‌وروپا. داواش له‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌کات که سه‌ردانی ئه‌وروپا ده‌که‌ن وریابن و ئاگایان له ده‌وروبه‌ری خۆیان بێت. به‌ڵام ئاگاهیـیه‌که داوا له هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی ناکات گه‌شـته‌کانیان بۆ ئه‌وروپا هه‌ڵبوه‌شێنـنه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا کاربه‌ده‌سـتانی ده‌زگاکانی زانیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا گوتوویانه پـیلانێـکیان ئاشـکراکردووه که له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی بنکه له پاکسـتانه‌وه دانراوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆریستی له شاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و و ئه‌ڵمانیا.
ڕاپـۆرتی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا ده‌ڵێن پـیلانه‌که له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدا بووه و داوای له چه‌کداره‌کان کردووه هێرش بکه‌نه سه‌ر شوێنه گشـتیـیه‌کان به هاوشێوه‌ی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌که‌ی سـاڵی 2008 ی مۆمبای هیندسـتان.