کۆمه‌ڵێکی بنکه له ئه‌مه‌ریکا چاودێری تێرۆریزم ده‌کات ده‌ڵێت کاسێتێکی ده‌نگی گوایه هی رێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئۆسامه بن لادنه له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ئاشکرا بووه و تێدا باسی سێڵاوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی پاکستان ده‌کات.
شریته ده‌نگیه‌که 11 خووله‌که، ئه‌مڕۆ هه‌ێنی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی میلیتانان بڵاو کرایه‌وه، سه‌رنج ده‌داته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری و ئه‌وه‌ی چ بکرێت له پاشه رۆژ تا پێش کاره‌ساته سرووشتیه‌کان بگیرێت.
کۆمه‌ڵی زانیاری - سایت- ده‌ڵێت په‌یامه‌که ده‌بیسترێت به‌سه‌ر وێنه‌یه‌کی بن لادن که له‌سه‌ر دیمه‌نه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر داندراوه.
له کاسێته ده‌نگیه‌که‌دا، وا دیاره بن لادن داوای پێکهێنانی کۆمه‌ڵێکی یارمه‌تیده‌ر ده‌کات بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ناوچه موسڵمان نشینه‌کان نزیک رووباره‌کان و ناوچه‌کانی له ئاست ده‌ریا نزمه‌ن.
هیچ لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ پشت‌ڕاستی ئه‌وه‌ی نه‌کردۆته‌وه که ده‌نگه‌که به ڕاستی هی بن لادنه یان نا.
زیاتر له 1700 که‌س به‌هۆی لافاوه‌کان له پاکستان مرد‌ن و به هه‌زاران که‌سیش ماڵ و داهاتیان له ده‌ست چوو.