پـۆلیسی نایجیری ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوانی جووته ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنی بۆمبڕێژکراوی دوێنێ هه‌ینی، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن میلیشـیاکانهوه ئه‌نجامدرا گه‌یشتۆته 12 که‌س. ته‌قینه‌وه‌کان له نزیک ئاهه‌نگه‌کانی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵات بوو.
توندوتیژیـیه‌کان له‌و کاته‌دایه که میدیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت گرووپی سه‌ره‌کی میلیشـیای ناوچه‌ی نه‌یجه‌ر دێلتای نایجیری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ناسراو به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریکردنی نایجه‌ر دێلتا به‌رپـرسـانی وڵاتیان به نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر به‌ر له ته‌قینه‌وه‌که ئاگادارکردبوو.
له په‌یامه‌که‌ی دوێنێیدا بزووتنه‌وه‌ی ڕزگارکردنی نایجه‌ر دێلتا گوتبووی نایجیریا هیچی نیـیه شایسته‌ی ئاهه‌نگگێڕان بێت، وه ده‌شڵێت بۆ په‌نجا سـاڵه خاک و سه‌رچاوه سروشـتیـیهکان له هاوڵاتیانی ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی نایجه‌ر دێلتا دزراوه و زهتکراوه.