Accessibility links

به‌هۆی پـێـکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ ئه‌نده‌نوسیا 36 که‌س ده‌مرن

کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن به‌ شوێن قوربانیـیه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن له‌ نێو داروپه‌ردوی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر که‌ به‌ یه‌کیان داداوه‌ له‌ نزیک وێستگه‌ی پیته‌روکانی ناوه‌ندی جاڤا ، ئه‌نده‌نوسیا، شه‌ممه‌ 2 ی ده‌ی 2010

کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیه‌کانی پـێـکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ دورگه‌ی جاڤا گه‌یشـتۆته‌ 36 که‌س و هه‌روه‌ها ده‌یان که‌سیش به‌ خه‌ستی برینداربوون.

پـۆلیس ده‌ڵێت شه‌مه‌نده‌فه‌رێـک زووانێـکی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ جاکارتای پایته‌خته‌وه‌ به‌ره‌و سورابایا ده‌چوو و خۆی کێشـاوه‌ به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی تر له‌ هه‌رێمی جاڤا.

ته‌له‌فیزیۆنی خۆجێی نیشـانی داوه‌ هه‌ندێـک له‌ فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ یاخود به‌ خراپی تێـکشـکاون. سه‌دان که‌س له‌ ناو هه‌ردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا بوون له‌ کاتی پـێـکدادانه‌که‌.

گه‌واهیده‌ران به‌ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵیان ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ کاتی پـێـکدادانه‌که‌ زۆر له‌ نه‌فه‌ره‌کان خه‌وتبوون.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن لێـکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایـیه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ هه‌ڵه‌ی مرۆڤی بووه‌ به‌ هۆی ئه‌م ڕووداوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG