پاکسـتان ڕێـگایه‌کی گرنگی له ناتۆ گرتووه که به‌کاری ده‌هێنێت بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ک و که‌لوپه‌ل بۆ هێزه‌کانی له ئه‌فغانسـتان. پـێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پاکسـتان له تۆڵه‌ی بۆردومانێـکی ئاسـمانی ناتۆ بێت که له‌سه‌ر سنوور کرابوو و بووه مایه‌ی کوژرانی 3 سه‌ربازی پاکسـتانی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له هێرشه‌که‌ی ناتۆ، کاروانی بارهه‌ڵـگره‌کان و تانکه‌ره‌کانی سووته‌مه‌نی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر مه‌رزی تۆرخه‌می ناوچه‌ی خێڵه‌کی خه‌یبه‌ر به ڕیز وه‌سـتان و ڕێـگه‌یان پـێنه‌درا به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان بـپه‌ڕێنه‌وه.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی پاکستان گوتیان هه‌لیـکۆپـته‌ره‌کانی ناتۆ هێرشیان کردۆته سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنین له نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتان و 3 سه‌ربازی نیمچه له‌شـکری پاکسـتانیان کوشتووه و 3 سه‌ربازی دیکه‌یان بریندارکردووه. هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ڕاپـۆرتیان داوه که‌وا ناتۆ هێرشێـکی دیکه‌ی ئاسـمانی له‌و نزیکانه ئه‌نجامداوه.
ئه‌مه بۆ جاری چواره‌مه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا کاربه‌ده‌ســتانی پاکسـتان هێرشی له‌و جۆره‌ی ناتۆ له ناو خاکی وڵاته‌که‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زۆربه‌ی که‌لوپه‌له‌کانی ناتۆ که ده‌گاته ئه‌فغانسـتان له ڕێی پاکسـتانه‌وه‌یه.