ڕابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت ئیسرائیل بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جوله‌که‌نشین له که‌ناری خۆرئاوا ڕاگرێت به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بکه‌نه‌وه.
به‌رپـرسـانی فه‌ڵه‌سـتینی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڵوێسـتی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی باڵای ڕێـکخراوی ڕزگاری فه‌ڵه‌ستینی و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح کۆبۆوه.
ڕابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی به‌یانـنامه‌یه‌کیان ده‌رکرد و تیایدا ئیسرائیل به‌رپـرسیار ده‌که‌ن له ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م دانوسـتاندنه‌کان.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی به‌رپـرسـانی فه‌ڵه‌سـتینی به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه بوو که ڕابه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی کۆتایی‌یان به وتووێژی جیابه‌جیا له‌گه‌ڵ جۆرج میچڵی نێردراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێنا و به‌بێ پـێشـڕه‌ویکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ست به بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جوله‌که‌نشین.
دوای گه‌شتی له نێوان هه‌ردوو ڕابه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینی بڕیاره جۆرج میچڵ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عه‌ره‌بی له قه‌ته‌ر و میسر و هه‌روه‌ها ئوردن ڕاوێژ بکات به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی گرنگی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا سـازبدرێت.
هاوکات سـائب عریقات دانوسـتانکاری سه‌ره‌کی فه‌ڵه‌سـتینی گوتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان هیواده‌خوازن ئیسرائیل بژاره‌ی ئاشـتی هه‌ڵبژێرێت نه‌ک خانووبه‌ره‌ی جوله‌که‌نشین.
ڕۆژی هه‌ینی سائب عره‌یقات دوای کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز عه‌باس له‌گه‌ڵ جۆرج میچڵ ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕاگه‌یاند.