سه‌رۆکی ئێکوادۆر ڕافائێل کۆڕیا په‌یمانی دا پاکسـازی له نێو هێزی پـۆلیسی وڵاته‌که‌یدا بکرێت پاش ئه‌وه‌ی له ناو نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک ڕزگار کرا که په‌نای بۆ بردبوو له تاو کۆمه‌ڵێـک پـۆلیسی یاخیبووی توڕه له‌سه‌ر بڕینی ده‌رماڵه‌کانیان.
گه‌مارۆی سه‌ر سه‌رۆک ڕافائێل شه‌وی پـێـنجشه‌ممه کۆتایی پـێهات کاتێـک هێزێـکی سه‌ربازی هه‌ڵی کوتایه سه‌ر نه‌خۆشـخانه‌که و که‌وته شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ پـۆلیسه یاخیبووه‌کاندا.
گوته‌بێژێـکی پـۆلیس ده‌ڵێت سه‌رۆکی پـۆلیس فرێدی مارتنیز پاش ڕووداوه‌که ده‌سـتی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی ئێکوادۆر به په‌یامنێرانیشی گوت ئه‌مه‌ی له به‌رامبه‌ری کراوه ته‌نها بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی نه‌بووه به‌ڵـکۆ هه‌وڵێـک بووه بۆ لابردنی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سه‌رۆک ڕافائێل له بهڵکۆنهی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی وه‌سـتا و به جه‌ماوه‌ره‌که‌ی گوت ئه‌و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌کات که به‌ره‌و ڕووی یاخیبووه‌کان وه‌سـتانه‌وه. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و ئاماده‌یه له پـێناو به‌رگری له دیموکراسی وڵاته‌که‌ی گیانی خۆی فیدا بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م توندوتیژیـیه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ده‌می کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان سه‌رۆکی ئێکوادۆر و کۆمه‌ڵێـک پـۆلیسدا له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گایه‌کی پـۆلیس ده‌سـتیپێـکرد که له‌سه‌ر بڕینی ده‌رماڵه و به‌رز نه‌کردنه‌وه‌ی پله‌کانیان توڕه بووبوون.
سه‌ره‌تا پـۆلیسه یاخیبووه‌کان که‌وتنه گوتنی وشه‌ی ناشرین و به‌کارهێنانی گازی فرمێسـک ڕێژ و پاشـان هه‌وڵیان ده‌دا سه‌رۆک بکوژن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک ڕافائێلیان له شوێنه‌که ڕزگارکرد و به‌ره‌و نهخۆشـخانهیهکیان برد.