کۆریای باکوری وێنه‌یه‌کی (کیم جۆنگ ئوون)ی بڵاو کردۆته‌وه که بچووکترین کوری سه‌رۆکی کۆریای باکورییه و پێده‌چێت ببێت به جێگره‌وه‌ی (کیم جۆنگ ئیلی)ی باوکی.
ئه‌و وێنه‌یه ئیمرۆ پێنچشه‌ممه له لایه‌ن ئاژانسی ده‌نگ و باسی سه‌ر به ڕژێمه‌که‌وه بڵاوکراوهوتهوه. ئاژانسی ده‌نگ و باسی (یۆن هاپ)ی کۆریای باشوری کابرایه‌کی قژ ڕه‌شی که جلوبه‌رگێکی ڕه‌شی له به‌ر دایه ده‌ست نیشان کردووه که کیم جۆنگ ئوون بێت. ناوبراو له ڕیزی پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له ڕێبه‌رانی پارتی کرێکارانی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاته‌که دانیشتووه که باوکیشی له نێویاندایه.
ئه‌مه یه‌که‌م وێنه‌ی فه‌رمی(کیم جۆنگ ئوون)ه که له‌کۆنفراسی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پارتییه‌که بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی کرێکاران ده‌ست نیشان کرا. هه‌وه‌هاش به جێگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌شکری پارتییه‌که و به جه‌نه‌ڕاڵێکی چوار ئه‌ستێره‌یی داندرا.