به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سـوریا گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیـیه‌که‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد کۆده‌بێته‌وه.
پـێشبینی ده‌کرێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر مه‌سه‌له‌کانی نێوانیان و ناوچه‌که تاووتوێ بکه‌ن.
بڕیاریشه سه‌رۆکی سوریا له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای ئێرانیش کۆبـبێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ تاران پاش چه‌ند ڕۆژێـک له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌ره‌ک وه‌زیری پـێشـووی عێراق بۆ دیمه‌شق دێت که له‌وێ داوای له ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد ئێران ڕابگرن له ده‌سـتێوه‌ردانی له کاروباری سیاسی ناوخۆی عێراق.
لیستی عێراقیـیه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی هه‌وڵ ده‌دات پـشـتیوانی پـێویست به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو عێراق و ڕزگارکردنی وڵاته‌که له‌و بنبه‌سـته سیاسـیه‌ی تێـیکه‌وتووه له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی مانگی سێـیه‌وه.