به‌رپـرسـانی سـنووری ئیسرائیل ده‌ڵێن پـۆلیس ته‌قه‌ی کردووه له کرێـکارێـکی فه‌ڵه‌سـتینی و کوشـتویه‌تی که هه‌وڵی داوه بچێته ئۆرشه‌لیمه‌وه له ناوچه‌ی که‌ناری ڕۆژئاواوه.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ گروپـێـکدا بووه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له سـنووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه. ورده‌کاری ڕووداوه‌که ڕوون نیـیه.
به‌رپـرسـانی ئیسرائیل ده‌ڵێن ته‌قه‌که له کاتێـکدا کراوه که که‌سه‌که په‌لاماری چه‌کی ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیسی داوه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی هائارێتسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ڕاپـۆرتی ئه‌فسه‌ری پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قه‌که به هه‌ڵه کراوه و بووه‌ته هۆی کوشـتنی ئه‌و که‌سه.