وه‌زیری به‌رگری ده‌ستنیشانکراوی کۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کۆریای باکور کرده‌ی له‌شکری دیکه له دژی وڵاته‌که‌ی ئه‌نجامبدات، ئه‌وا کۆریای باشور به هێرشی ئاسمانی وه‌ڵامی کۆریای باکور ده‌داته‌وه
به سه‌دان له‌و بروسکه دپلۆماتیـیه ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ویکیلیسکهوه بڵاوکرانه‌وه، وڵاتی ئه‌فغانستان به‌وه وێنا ده‌کات که ئاستی گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه‌ی کردووه و له هه‌موو ئاستێـکی حکومه‌تیدا هه‌یه
دادگای باڵای سوید پـشـتگیری له فه‌رمانێـکی ده‌سـتگیرکردنی بۆ دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس کرد سه‌باره‌ت به لێپـرسینه‌وه له تۆمه‌تی دهسـتدرێژکردنه سه‌ر ناموس
خانم هێله‌ری کلنتن په‌سـنی وڵاتی قیرغیزسـتانی دا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانیان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له مانگی ده‌ی ڕابردوودا
سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای هاوکاریکردنی به‌رفراوانتری له سوریا کردووه سه‌باره‌ت به‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ی که که‌وتۆته‌گه‌ڕ بۆ جێـگه‌یه‌کی سوریا که گومانی چالاکی ناو‌کی لێده‌کرێت
بۆ دووه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به‌هۆی بهفربارینێـکی زۆره‌وه ڕه‌وشی هاتوچۆکردن له چه‌ندین به‌شی هه‌رێمی ئه‌وروپادا تێـکچوو و بوو به مایه‌ی گیرخواردنی گه‌شـتیارانی به‌ریتانیا
وه‌زیری ناوخۆی عێراق جواد ئه‌لبۆلانی ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ک هێرشـدا ئه‌و که‌سـانه‌یان ده‌سـتگیرکردووه
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سـترانی خانم سـارا شۆرد له ماڵپه‌ڕی یوتیۆب بڵاوکرایه‌وه. خانم سـارا ڕایگه‌یاند له کاتی زینداندا ئه‌و سـتراتنهی نوسیبوو به ناونیشـانی سـاته وهختێـک
هه‌وڵێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌وتۆته‌گه‌ڕ بۆ ده‌سـتگیرکردنی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس جولیان ئاسانج، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت له به‌ریتانیا بێت له ده‌مێـکدا ناڕه‌زایی له نێو ڕابه‌رانی جیهاندا له ڕووسیاوه هه‌تا ئوسترالیا له په‌ره‌سه‌ندندایه
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بڵاوکراونه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن حکومه‌تی پـێشـووی به‌ریتانیا به نهێنی په‌یمانی به ئه‌مه‌ریکا داوه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی بکات
به‌رپـرسی ده‌زگای هه‌واڵگری کۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری زۆره کۆریای باکور جارێـکی دیکه هێرش بکاته‌وه سه‌ر وڵاته‌که‌ی، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای تۆپـبارانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ر دورگه‌یه‌کی وڵاته‌که‌ی
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـوازی له بڕیاری ئێران کرد بۆ به‌شـداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له جنێڤ سـازبکرێت بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران
به‌ڵگه‌نامه دیپـلۆماسیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ویکیلیکسه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه نیشـانی ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ئاسایشی که‌ره‌سـته ناوکیـیه‌کانی پاکسـتانه‌وه هه‌یه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له سه‌ره‌تای گه‌شتێکی دیـپلوماتی به‌ره‌و چوار وڵاتان گه‌یشته کازاغستان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت چه‌کداران هێرشیان کرده سه‌ر کۆمپانیایه‌کی بونیاتکردنه‌وه له خۆرئاوای پایته‌خت و که‌سێکیان بریندارکرد و نۆ پاسه‌وانانی ئاسایشیان به بارمته گرت.
یه‌کێتی ئه‌وروپا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌عید جه‌لیلی وتووێژکه‌ری باڵای ناو‌کی ئێرانی له‌گه‌ڵ کاثرین ئاشـتونی به‌رپـرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ڕۆژانی 6 و 7 ی دوازده کۆده‌بێته‌وه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی دراون ده‌بێت کۆریای باکور و باشور یه‌ک بگرنه‌وه و له ژێر کۆنتڕۆڵی سیۆلدا بن، ئه‌گه‌ر ڕژێمی کۆریای باکور بڕوخێت
چین له‌و باوه‌ڕه‌دایه پـێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شـدار له وتووێژه‌کانی قه‌یرانی ناو‌کی کۆریای باکور کۆبـبنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی دواترین گرژی و ئاڵۆزی له ڕێی دیالۆگه‌وه
بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ژاپـۆن و کۆریای باشور هه‌فته‌ی داهاتوو له واشنتنی پایته‌خت کۆبـبنه‌وه
ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس سه‌دان هه‌زار نامه‌ی گرنگی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکای بڵاوکردۆته‌وه، وه ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه ئه‌م کاره‌ی سه‌رزنشت کردووه
زیاتر نیشـان بده