ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بڵاوکراونه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن حکومه‌تی پـێشـووی به‌ریتانیا به نهێنی په‌یمانی به ئه‌مه‌ریکا داوه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی بکات له ده‌می لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق.
بروسکه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له مانگی نۆی سـاڵی 2009 دا ئاشـکرای ده‌که‌ن کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا (جۆن ده‌ی) به‌ڵێنی داوه وڵاته‌که‌ی ڕێ‌وشـوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراسـتنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ده‌می لێـکۆڵینه‌وه‌که‌دا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه لێـکۆڵینه‌وه‌که به چیلکۆت ناسراوه و له مانگی حه‌وتی 2009 دا له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری پـێشووی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون دانرا بۆ زانینی چۆن کاتی خۆی بڕیار له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق دراوه.