ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس سه‌دان هه‌زار نامه‌ی گرنگی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکای بڵاوکردۆته‌وه، وه ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه ئه‌م کاره‌ی سه‌رزنشت کردووه.
به‌ڵگه‌نامه‌کان هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاسته‌قینه‌ی دیپـلۆماسیـیه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕێبه‌رانی جیهان و ڕووداوه‌کان ئاشـکرا ده‌کات. هه‌روه‌ها باس له گفتوگۆ ئاست به‌رزه‌کان ده‌کات که له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کراون.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز و گاردیا‌نی به‌ریتانی له نێو ئه‌و ڕۆژنامانه‌دا بوون که پـێشـتر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان بڵاوکردۆته‌وه. وه‌ک ده‌ڵێن له هه‌ندێ نامه تیایاندا هاتووه شـا عه‌بدوڵای سعودیه به‌رده‌وام دوای له ئه‌مه‌ریکا کردووه هێرش بکاته سه‌ر ئێران تا به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی له‌ناوبه‌رێت و سه‌ری ماره‌که بقرتێنێت.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن له‌وه‌تای سـاڵی 2007 وه ئه‌مه‌ریکا ویستوویه‌تی به نهێنی یۆرانیۆمێـکی ئاست به‌رز پـیتێنراو له ڕیاکتۆرێـکی توێژینه‌وه‌ی ناو‌کی پاکسـتان لابرێت.
ده‌شڵێن له نێو به‌ڵگه‌نامه‌کاندا هاتووه ئه‌ندامێـکی باڵای مه‌کته‌بی سیاسی چین به هاکه‌رانی کۆمپـیوته‌ری گوتووه هێرش بکه‌نه سه‌ر سیستمی کۆمپـیوته‌ری گوگڵ.
کۆشـکی سپی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و ده‌ڵێت ویکیلیکس به‌م کاره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و ژیانی ئه‌و که‌سانه‌ی ناوه‌کانیان له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌دا هاتووه ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه.
زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ویکیلیکس گوتی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی هێرش کراوه‌ته سه‌ری، به‌ڵام دواتر چاکراوه‌ته‌وه.