به‌ڵگه‌نامه دیپـلۆماسیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ویکیلیکسه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه نیشـانی ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ئاسایشی که‌ره‌سـته ناوکیـیه‌کانی پاکسـتانه‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر وابه‌سـته‌یی ئیسلام ئاباد به شه‌ڕی دژی یاخیبووان به درێژایی سـنووری له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه نیویۆرک تایمز و گاردیان ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر ورده‌کاری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بڵاوکرده‌وه.
له بروسکه‌یه‌کدا که له مانگی دووی سـاڵی 2009 دا له لایه‌ن باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتان ئان پاترسن ڕه‌وانه‌کراوه تیایدا هاتووه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی یه‌کێـک له ده‌زگای ناو‌کی پاکسـتاندا کاربکات و له‌وانه‌یه بتوانێت ورده ورده که‌ره‌سته‌ی ناو‌کی به‌شی دورسـتکردنی چه‌کێـک به‌رێته ده‌رێ.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی له زاری عه‌بدول باست گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان بڵاویکرده‌وه که‌وا ئه‌و نیگهرانیـیانه له شوێنی خۆیاندا نین.
له ڕاپـۆرتێـکی دیکه‌دا هاتووه کۆمه‌کی زیاتر دارایی و له‌شـکری له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بۆ پاکسـتان نابێته مایه‌ی ڕاگرتنی پشـتیوانیکردنی پاکسـتان بۆ میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان، که ئیسلام ئاباد به به‌شێـک له سـتراتیژی ئاسایشی خۆی ده‌زانێت له به‌رامبه‌ر هیندسـتانی ڕکه‌به‌ری.
هاوکات ئنته‌رپـول ناوی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس جولیان ئاسانجی خسـتۆته سه‌روو لیستی ئه‌و که‌سانه‌ی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنیان دراوه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سوید فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی دا بۆ لێـکۆڵینه‌وه له تاوانێـکی دهسـتدرێژیدا.