به‌رپـرسی ده‌زگای هه‌واڵگری کۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری زۆره کۆریای باکور جارێـکی دیکه هێرش بکاته‌وه سه‌ر وڵاته‌که‌ی، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای تۆپـبارانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ر دورگه‌یه‌کی وڵاته‌که‌ی که تیایدا ژماره‌یه‌ک که‌س کوژران.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی یۆنهاپ ده‌ڵێت ۆون سی هونی به‌رپـرسی ده‌زگای هه‌واڵگری کۆریای باشور ئه‌م پـێشـبینیـیهی ڕۆژی چوارشه‌ممه کردووه له ده‌می کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانیدا.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی یۆنهاپ بڵاویکرده‌وه که‌وا ڕێ بێوم کوانی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی حوکمڕان به لیژنه‌که‌ی گوتووه کۆریای باکور بۆیه بۆردومانی دورگه‌ی یۆنپـیۆنگی له 23 ی مانگی یازده‌دا کردووه تا سه‌رنج له‌سه‌ر کێشه ناوخۆیـیه‌کانی لابرێت.
ڕێ له زاری ۆونهوه ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی کۆریای باکور دووچاری بێزاری خه‌ڵـکی بوونه‌ته‌وه به‌هۆی خراپی باری ئابوری وڵاته‌که و هه‌روه‌ها نیازی ڕێبه‌ری باڵا کیم جۆنگ ئێڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ بچوکترین کوڕی کیم جۆنگ ئون.
چینیش لای خۆیه‌وه داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کردووه خۆیان له زیادکردنی گرژیـیه‌کان بـپارێزن. له به‌یژینیش ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ژینوای فه‌رمی له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه یانگ جیچی بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی پـێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان ئارام بن و دان به‌خۆیاندا بگرن. یانگ جیچی گه‌وره‌ترین کاربه‌ده‌سـتی چینه هه‌تا ئێسـتا به ئاشـکرایی له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه لێـدوان بدات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشوریش ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆتایی‌یان به مه‌شق و ڕاهێنانێـکی گه‌وره‌ی ده‌ریای خۆیان له ده‌ریایی زه‌رددا هێنا. کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور گوتیان ئه‌وان له وتووێژدان سه‌باره‌ت به سـازدانی مه‌شق و ڕاهێنانێـکی دیکه‌ی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا تا له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت.