سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای هاوکاریکردنی به‌رفراوانتری له سوریا کردووه سه‌باره‌ت به‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ی که که‌وتۆته‌گه‌ڕ بۆ جێـگه‌یه‌کی سوریا که گومانی چالاکی ناو‌کی لێده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئاژانسی ناوبراو ناسراو به IAEA یوکیا ئه‌مانۆ ڕایگه‌یاند نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا کردووه و تیایدا داوای ڕێگه‌دانی کردووه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی زانیاری په‌یوه‌نددار و سه‌ردانی شوێنه په‌یوه‌ندداره‌کان به‌و جێـگهیهوه.
ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا ده‌کات که ئه‌و ده‌زگایه‌ی ناوچه‌ی بیابانی سوریا، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2007 دا له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیله‌وه وێرانکرابوو که بریتی بوو له ده‌زگایه‌کی نهێنی ناو‌کی بۆ مه‌به‌سـتی به‌رهه‌مهێنانی پـلۆتۆنیۆم، به‌ڵام سوریا ده‌ڵێت ئه‌و جێـگهیه که به کیبه‌ر ناسراوه و له ناوچه‌ی دێر ئهلزوره ده‌زگای ناو‌کی له‌شـکری نه‌بووه.
ئه‌مانۆ به ده‌سـته‌ی فه‌رمانڕه‌وای 35 وڵاتی ئه‌ندامی IAEA گوتووه که داوای هاوکاری له سوریا کردووه سه‌باره‌ت به پـشـتڕاستکردنه‌وه‌ی جموجۆڵه‌کانی ئه‌و ده‌زگایه.