وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن په‌سـنی وڵاتی قیرغیزسـتانی دا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانیان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له مانگی ده‌ی ڕابردوودا.
ئه‌مڕۆ له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران ڕۆزا ئۆتنباێڤا له بشکێکی پایته‌خت، خانم کلنتن ڕایگه‌یاند قیرغیزسـتان حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رله‌نوێ پـێـکهێناوه‌ته‌وه بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردنی سه‌رجه‌م خه‌ڵکان و ئاینه‌کانی.
هاوکات خانم کلنتن له‌گه‌ڵ خانم ئۆتنباێڤادا وت‌ووێژیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه کرد که ڕێـگه به فڕۆکه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات بنکه‌ی مه‌ناسی نزیک بشکێـک له ڕێـگه‌یاندا به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان به‌کاربهێنن.
پاشـان له سێهه‌م قۆناغی گه‌شـته دیپـلۆماسیـیه‌که‌یدا بۆ چوار وڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه خانم کلنتن به‌ره‌و وڵاتی ئۆزبه‌کسـتان به‌ڕێـکه‌وت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له ته‌شقه‌ند خانم کلنتن کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئۆزبه‌کی ئیسلام که‌ریمۆڤ سـازبدات و بڕیاریشه مشـتومڕ سه‌باره‌ت به چه‌ندین کێشه‌ی به‌رفراون بکات به تۆماری مافه‌کانی مرۆڤی حکومه‌تیشه‌وه.
له کۆتاییدا خانم کلنتن له وڵاتی به‌حره‌ین کۆتایی به گه‌شته‌که‌ی ده‌هێنێت و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له کۆڕێـکی سـاڵانه‌دا ناسراو به دیالۆگی مه‌نامه‌ی سـاڵی 2010 وتارێـکی پایه‌خدار پـێشـکه‌ش بکات.