هه‌وڵێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌وتۆته‌گه‌ڕ بۆ ده‌سـتگیرکردنی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس جولیان ئاسانج، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت له به‌ریتانیا بێت له ده‌مێـکدا ناڕه‌زایی له نێو ڕابه‌رانی جیهاندا له ڕووسیاوه هه‌تا ئوسترالیا له په‌ره‌سه‌ندندایه سه‌باره‌ت به ئاشکراکردنی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بۆ زانیاریـیه نهێنیـیه‌کان.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا ده‌ڵێن حکومه‌ت ئاگاداره که به‌ڕێز ئاسانج له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا خۆی شـاردۆته‌وه. له مانگی ده‌ی ڕابردوودا به‌ڕێز ئاسانج هاوڵاتی ئوسـترالیای ته‌مه‌ن 39 سـاڵ له کاتی گه‌یشـتنی بۆ به‌ریتانیا ژماره‌ی ته‌له‌فون و ناونیشـانی خۆی دابوو.
شایانی باسه به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ناوبراو بۆ به‌ڵگه‌نامه نهێنیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به ڕابه‌رانی جیهان ئاشـکرابوو و بوو به مایه‌ی گرژیـیه‌کی زۆر له نێو سـیاسه‌تمه‌دارانی سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
له دواترین به‌ڵـگه‌نامه دیپـلۆماسیـیه ئاشـکراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن ویکیلیکسه‌وه ئه‌وه نیشـان ده‌دات که ئه‌مه‌ریکا وه‌ک وڵاتێـکی گه‌نده‌ڵ و مافیا ته‌ماشـای ڕووسیا ده‌کات و ئاماژه به مۆسـکۆش ده‌دات وه‌ک گه‌نده‌ڵێـک که کرملێن و سه‌رۆک وه‌زیران فلادیمیر پوتن له چه‌قه‌که‌یدا بن.
له نووسراوێـکی نهێنی که پـێده‌چێت له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له مۆسـکۆ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، ڕووسیا وه‌ک وڵاتێـکی گه‌نده‌ڵ نیشـان ده‌دات له هه‌موو ئاسـته‌کانی حکومه‌تدا به به‌رتیل و سیخوڕیکردنیشه‌وه.
له به‌رسڤی ئه‌مانه‌دا به‌ڕێز پـوتن به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی ڕاگه‌یاند که نابێت ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتوه‌ربداته کاروباری ناوخۆی ڕووسیاوه.
له لایه‌کی تر پـۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئنته‌رپـوڵ فه‌رمانێـکی ڕه‌نگ سـووری بۆ ده‌سـتگیرکردنی ئاسانج ده‌رکردووه ئه‌وه‌ی له وڵاتی سوید تۆمه‌ته‌کانی ده‌سـتدرێژکردنه سه‌ر ناموس و هه‌راسانی سێکسی ئاڕاسته کراوه.