ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس سه‌دان هه‌زار نامه و بروسکه‌ی گرنگی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکایی بڵاوکردۆته‌وه و کاربه‌ده‌سـتانی چین ده‌ڵێن پـێـیان وایه به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی دراون ده‌بێت کۆریای باکور و باشور یه‌ک بگرنه‌وه و له ژێر کۆنتڕۆڵی سیۆلدا بن، ئه‌گه‌ر ڕژێمی کۆریای باکور بڕوخێت.
ئه‌و نامه و بروسکانه نیشـانی ده‌ده‌ن که جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشور چانگ یانگ ئو به باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای گوتووه که کاربه‌ده‌سـتانی چین به کۆریایه‌کی یه‌کگرتوو قایل ده‌بن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکاش بێت، به‌ڵام ڕازی نابن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له باکوری ئه‌و هێڵه‌دا بن که ئێسـتا کۆریای باکور و باشور له یه‌ک جودا ده‌کاته‌وه.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز و گاردیانی به‌ریتانی له نێو ئه‌و ڕۆژنامانه‌دا بوون که پـێشـتر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان بڵاوکردۆته‌وه.
کۆشـکی سـپی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بروسکه و زانیاریانه‌ی سه‌رزه‌نشت کردووه و ده‌ڵێت ویکیلیکس به‌م کاره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و ژیانی ئه‌و که‌سـانه‌ی ناوه‌کانیان له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌دا هاتووه ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه.