وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له سه‌ره‌تای گه‌شتێکی دیـپلوماتی به‌ره‌و چوار وڵاتان گه‌یشته کازاغستان.
خاتوو کلنتن له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ره‌و (ئه‌ستانا) به‌ڕێکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئه‌وروپا ئاماده بێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره وتووێژێك سه‌باره‌ت به دۆستایه‌تی ستراتیژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نورسوڵتان نازاباییڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه کانات ساواباییڤ ئه‌نجامبدات.
گه‌شته‌که‌ی که تا سێی مانگی دوازده ده‌خایه‌نێت برێتیش ده‌بێت له قیرغیزستان و ئو‌زبه‌کستان و به‌حرێن.
وا چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له قیرغیزستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ڕۆزا ئوتونباییڤا کۆبـبێته‌وه و چاویشی به پێشکه‌وتنه‌کانی سیاسی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ده بکه‌وێت.