یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئێران قایل بووه به وتووێژ له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناو‌کی له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له ژنێڤ.
یه‌کێتی ئه‌وروپا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌عید جه‌لیلی وتووێژکه‌ری باڵای ناو‌کی ئێرانی له‌گه‌ڵ کاثرین ئاشـتونی به‌رپـرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ڕۆژانی 6 و 7 ی دوازده کۆده‌بێته‌وه.
نووسینگه‌ی ئاشـتون گوتوویه‌تی ئاشـتون له بری ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و چین و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئێران کۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه وتووێژ بکات، به‌ڵام دانه‌واندن ناکات له‌سه‌ر مافه‌کانی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پـرۆگرامی ناو‌کی.
وڵاتانی خۆرئاوا ئێرانیان به به‌ده‌سـتهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای ناو‌کی به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی تاوانبارکردووه که تاران نکوڵی لێـده‌کات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا واشنتن ڕۆژێـک و شوێنێـکی دیاریکراوی بۆ ئێران دیاریکردووه بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهانی سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناو‌کی، به‌ڵام هێشـتا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی تاران ده‌کات.