سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ژاپۆن ئاگاهی داوا له‌وه‌ی وڵاته‌که له ئاستێکی به‌رزی هوشیاری ده‌مێنێته‌وه له‌مه‌ڕ قه‌یرانه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که له‌م ده‌مه‌ی تیشكدانه‌وه به‌رده‌وامه له لیکبوون له ده‌زگای ناو‌کی له‌کارکه‌وتووی فوکوشیما و نمونه‌ی پلاتۆنیوم له خاك و خۆڵدا دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ك وه‌زیران ناوتۆ کان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا هه‌روه‌ها هوشیاری دا که ناتوانرێت ڕه‌وشه‌که پێشبینی بۆ بکرێت له‌و ده‌زگایه‌ی که به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه زیانی پێگه‌یشتووه.
گوتیشی که حکومه‌ت ته‌واوی توانای خستۆته گه‌ڕه‌وه بۆ ڕاگرتنی تیشکدانه‌وه‌که.
به‌رپرسان زووتر ڕایانگه‌یاندبوو که‌وا پلاتونیۆم له خاك و خۆڵی پێنج شوێن به‌ده‌وری ده‌زگاکه دۆزراوه‌ته‌وه، دوو هه‌فته دوای ئه‌وه‌ی بۆمه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز و سونامی زیانی به سیسته‌مه‌کانی ساردکردنه‌وه‌ی گه‌یاندبوو.
ده‌زگای ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت ئاستی پلۆتونیومه‌که له ڕاده‌ی ئاسایی تێپه‌ڕ نه‌بووه به‌ڵام له جۆری پلۆتونیومه‌که‌وه وا ده‌رده‌که‌وێت که هێندێکی له ده‌زگا ناوکیـیه‌که‌وه هاتووه.