کاربه‌ده‌سـتانی به‌رپـرس له سه‌لامه‌تی ناو‌کی ده‌ڵێن ئه‌و که‌لێنه تازه پـێزانراوه‌ی نێو ده‌زگایه‌کی ناو‌کی ژاپـۆنی له‌کارکه‌وتوو پـێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوه تیشـکده‌ره‌بێت ئه‌وه‌ی وا ده‌ڕژێته نێو ئۆقیانوسی ئارامه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی سه‌لامه‌تی ناو‌کی ئه‌مڕۆ له وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران گوتی ڕه‌نگه ئه‌و ئاوه له‌و درزه ده‌ربچێت ئه‌وه‌ی که‌وتۆته یه‌کێـک له ژوره‌کانی پاراسـتنی ده‌زگاکه که ده‌که‌وێته که‌ناری ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما.
گوته‌بێژه‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیکتریکی تۆکیۆ وا به نیازه بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه به چیمه‌نتۆ پـڕی بکاته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له ده‌مێـکی پـێشوه‌ختی ئه‌مڕۆدا سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپـۆنی ناوتۆ کان سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کرد، ئه‌وه‌ی سۆنامی وێرانی کردبوو. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کرێکارانی ناوچه‌ی ناو‌کی قه‌ده‌غه‌کراودا دووا و له‌گه‌ڵ ئه‌و خانه‌وادانه‌شـدا که به‌هۆی کاره‌ساته سـروشـتیـیه‌کانی 11 ی مانگی ڕابردوو بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه.