ئێران خۆشحاڵی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به نیازی میسر بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕی ته‌واوی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ڕایگه‌یاند که له ڕابردوودا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته باشی و خراپـیشی به‌خۆیه‌وه بینیبوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندیـیه مێژوویـیه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامبوون.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند که ئومێده‌واره په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئێران و میسر به‌رفراوان بکرێن.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ئه‌مانه‌ی له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا ڕاگه‌یاند له به‌رسڤیلی لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندبوو که میسر لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا هه‌ڵده‌داته‌وه به ئێرانیشه‌وه. هاوکات به‌ڕێز ئه‌لعه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند میسر وڵاتی ئێران به دوژمن نازانێت.
شایانی ئاماژه پـێدانه له‌وه‌تای سـاڵی 1979 وه په‌یوه‌ندی دیپـلۆماتی نێوان ئێران و میسر بچڕاوه و په‌یوه‌ندیـیه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاڵۆز بوو پاش ئه‌وه‌ی میسر ڕێـکه‌وتنی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا مۆرکردبوو.