هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی وان له شه‌ڕێـکی سه‌خت له دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و ڕۆژئاوای وڵاته‌که و به ئاڕاسته‌ی شـاری سرتی قه‌زافی پـێشـڕه‌وی بکه‌ن.
ڕۆژنامه‌وانانی بیانی گوتیان هێرشی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی که له لایه‌ن هێزه‌کانی قه‌زافیـیه‌وه کران سه‌رهه‌ڵـداوانی ناچارکرد به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات پاشه‌کشه بکه‌نه‌وه. ده‌ڵێن ده‌نگی ده‌سـتڕێژی گولـله و ڕۆکێت هه‌ڵـدان له نزیک شـارۆچکه‌ی بن جواد بیسـتراوه که له‌وێ سه‌رهه‌ڵـداوان خڕبوونه‌ته‌وه.
ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانانه پاش ئه‌وه هاتن که شه‌وی دووشه‌ممه هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت به پاڵپـشـتی تۆپ و تانکه‌وه پاشه‌کشه‌یان به سه‌رهه‌ڵـداوان کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه گورزه ئاسـمانیـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی وایکرد هێزه‌کانی دژه حکومه‌ت ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان بگرنه‌وه ده‌ست.