وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا مو‌سا کوسا، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته له‌نده‌ن، نیشـانی ده‌دات حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ره‌سی هێناوه و دووچاری لهتلهتبوون بووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ولیه‌م هێـگ گوتیشی به‌ریتانیا هیچ پاراسـتنی دیپـلۆماسی به مو‌سا کوسا نه‌داوه له به‌رامبه‌ر هه‌ر سکاڵایه‌کی به‌ریتانیا یان نێونه‌ته‌وه‌یی. گوتیشی ئه‌و به ئاره‌زووی خۆی بۆ کاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا قسه‌ی کردووه.
هه‌ندێـک قسه هه‌ن گوایه ئه‌م دیپـلۆماته‌ی لیبیا ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی گه‌شتی ژماره 103 ی هێڵی ئاسـمانی Pan American ئه‌وه‌ی له سـاڵی 1988 له‌سه‌ر لۆکه‌ربی سکوتلاندا که‌وته خوارێ و 270 که‌سی تیادا کوژران.
شایانی باسه مو‌سا کوسا ڕۆژی چوارشه‌ممه له تونسه‌وه گه‌یشته له‌نده‌ن و به کاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیای گوت ئه‌و له حکومه‌ته‌که‌ی قه‌زافی ده‌ستی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا هانی به‌رپـرسـانی سه‌ر به قه‌زافی ده‌ده‌ن ئه‌وانیش لێی جیا بـبنه‌وه.
گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی لیبیا (مو‌سا ئیبراهیم) ڕتیکرده‌وه که‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستی لهکارکێشـابێتهوه، ده‌ڵێت ئه‌و به ئه‌رکێـکی دیپـلۆماسی له به‌ریتانیایه.
وه‌زیری داد و هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی لیبیا پـێشـتر ئه‌وانیش ده‌سـتیان له‌کارکێشـایه‌وه و چوونه پاڵ سه‌رهه‌ڵـداوان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی مو‌سا کوسایان به شتێـکی زۆر گرنگ ناوبرد و ده‌ڵێن ئه‌مه نموونه‌یه‌که بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکیـیه‌کانی ناو حکومه‌تی لیبیا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه مو‌سا کوسا ڕاوێژکارێـکی نزیـکی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بووه و بۆ ده سـاڵ زیاتر سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌رات بووه.