حکومه‌تی ژاپـۆنی بڕیاری ده‌رکردووه بۆ ده‌ستبه‌جێ پـیاده‌کردنی ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی نوێ له ویزگه ناوکیـیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا له ده‌مێـکدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپـۆنی ده‌ڵێن هێشـتا ڕه‌وشی ده‌زگای فوکوشیمای وێرانبووی بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م دوایـیه به ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه.
ئاژانسی سه‌لامه‌تی ناو‌کی ژاپـۆن ده‌ڵێت به دورایی 300 مه‌تر له ناو ئاوی ئۆقیانوسـدا تیشکدانه‌وه‌ی ناو‌کی ئایۆداین دۆزراوه‌ته‌وه به ڕاده‌ی 3 هه‌زار جار زیاتر له ڕاده‌ی گونجاو، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به به‌رزترین تۆماری تیشـکدانه‌وه‌ی ناو‌کی له‌وه‌تای پهکـکهوتنی سیسـتمی سـاردکردنه‌وه‌ی ئه‌و ویزگهیه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ی ئێجگار به‌هێزی ئه‌م دوایـیه و سونامی ئاکامی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌م پـێوانه نوێـیانه‌ی سه‌لامه‌تی ڕاگه‌یاندران پاش ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌ی ویزگه‌ی فوکوشیما کرابوون که به جۆرێـک دروست نه‌کرابوو به‌رگه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی 11 ی ئه‌م مانگه بهاتایه که له ئاکامدا پـتر له 27 هه‌زار که‌س کوژراوه و بێ سه‌روشوێن بوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپـۆنی داوایان کردووه ده‌سـتبه‌جێ سه‌رجه‌م 55 ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ژاپـۆن پـشـکنینیان بۆ سـازبدرێت و مه‌شق و ڕاهێنان به کارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایانه بکرێت و ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ده‌زگایانه‌ش باشبکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وه‌ک کێشه‌ی بڕانی وزه‌ی کاره‌با.
شایانی باسه له میانه‌ی کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکی کۆمپانیای وزه‌ی کاره‌بای تۆکیۆ که سه‌رپه‌رشتی کاری ئه‌و ویزگهیه ده‌کات ڕایگه‌یاند چوار ده‌زگای ئه‌و شوێنه چیدی به‌کارناهێنرێنه‌وه.