ناتۆ فه‌رمانده‌یی ته‌واوی هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌کانی سه‌ر لیبیای گرتۆته ده‌ست که پێشتر له ژێر کۆنتڕۆڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون. ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هه‌بوو له‌و کاته‌وه‌ی هێزه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی له 19 ی مانگی 3 دا هه‌رێمی دژه فڕینیان سه‌پاند به‌سه‌ر لیبیادا.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسمسون ڕایگه‌یاند ئه‌و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کۆتایی‌پێهات.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ناتۆ به پاراستنێکی یه‌کگرتوو ناسراوه که بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ ده‌که‌ن که به هه‌موو جۆڕێک مه‌ده‌نیانی لیبیا بپارێزن.
هاوکات ڕاپۆرته‌کانی میدیای ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌يه‌نن CIA تیمی تایبه‌تی بۆ لیبیا ناردووه تا زانیاری کۆبکه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دژ به قه‌زافی دروست بکه‌ن. ڕاپۆرته‌کان له زاری کاربه‌ده‌ستانه‌وه ده‌ڵێن کارمه‌نده‌کان ته‌ماشای ناسنامه و توانایی هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌که‌ن به‌ر له‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی بیانی پڕ چه‌کیان بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ڕیتانی به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ی گوتووه که هێزی تایبه‌ت و کارمه‌ندانی ده‌زگای موخابه‌راتی به‌ڕیتانیش چوونه‌ته ئه‌و وڵاته‌ی باکوری ئافریکا.
له واشنتنیش کۆشکی سپی چه‌ند جارێک دووپاتی کردووه‌ته‌وه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا ئێستا بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا پڕ چه‌ک بکات.