سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان ناچارکراون له به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوف بکشێنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌مه‌ر قه‌زافی له شـارۆچکه‌که نزیکبوونه‌ته‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه شه‌ڕێـکی سه‌خت له ناوچه‌که ڕوویداوه و هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت به خه‌سـتی تۆپـبارانی سه‌رهه‌ڵـداوانیان کردووه و هه‌روه‌ها ڕۆکێتیان تێـگرتوون.
ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رهه‌ڵـداوان به پـیکاپ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که هه‌ڵهاتوون.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی به‌رپه‌رچی هێزه‌کانی دژه حکومه‌تیان دایه‌وه و به تانک و تۆپ لێـیان دان و ناچاریان کردن به‌ره‌و ڕه‌ئس لانوف پاشه‌کشه بکه‌ن. سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن له‌به‌ر گورزه ئاسمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان کشـاونه‌ته‌وه.
هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی شه‌وی سێشه‌ممه گه‌یشتنه ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ڕه‌ئس لانوف و ده‌نگی ته‌قه‌ی چه‌کی قورس له‌وێ بیسـترا.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی به‌رده‌وامن له گه‌مارۆدانیان بۆ مسڕاته ئه‌و شـاره‌ی ده‌که‌وێته به‌شی ڕۆژئاوای وڵاته‌که. ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵـداوانی شـاره‌که ده‌ڵێت هێزه‌کانی قه‌زافی کوێرانه بۆردومانی ناوشاره‌که ده‌که‌ن.