سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکولای سـارکۆزی داوای له وڵاتانی جیهان کردووه که‌وا پـێوانه و ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی هاوبه‌ش دابنێن بۆ ده‌زگا ناوکیـیه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌و گرفته ناوکیـیه دووباره نه‌بێته‌وه ئه‌وه‌ی ئێسـتا ژاپـۆنی هه‌ژاندووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له تۆکیۆ و له میانه‌ی ده‌رکه‌وتنی له پاڵ ناوتۆ کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپـۆن، به‌ڕێز سـارکۆزی گوتی جیهان به‌ره‌و وزه‌ی ناو‌کی ڕۆیشتووه تاوه‌کو له کاریگه‌ری کاربۆن بۆ سه‌ر گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا که‌م‌بکاته‌وه. گوتیشی له ئێسـتادا هیچ بژاره‌یه‌کی تر نیـیه له بری وزه‌ی ناو‌کی، وه‌لێ باشترکردنی پـێوانه و ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی ده‌بێت هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ تاووتوێ بکرێن.
شایانی باسه له‌و ده‌مه‌ی هه‌ردوو ڕێبه‌ر قسه‌یان ده‌کرد، ئاسـته‌کانی تیشـک له ده‌وروبه‌ری ده‌زگای فوکوشیمای له‌کارکه‌وتوو له به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه، به‌مه‌ش مه‌ترسیـیه‌کانی دزه‌کردنی تیشـکی به‌دی نه‌کراو بۆ ده‌ریا پـترده‌کات.
به‌ڕێز سـارکۆزی سه‌رسوڕمانی خۆی له به‌رامبه‌ر لێهاتوویی گه‌لی ژاپـۆن ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها په‌یمان و پـشـتیوانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی وڵاتانی پـیشه‌سـازی G20 ی بۆ گه‌یاندن که پـێشـتر هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له چین کۆبوونه‌وه. سـارکۆزی گوتیشی شـاره‌زایانی ناو‌کی فه‌ڕه‌نسا له ژاپـۆن ده‌مێنـنه‌وه بۆ ئامۆژگاریدان له‌سه‌ر قه‌یرانه‌که و هه‌روه‌ها پـێشـکه‌شکردی یارمه‌تی ته‌کنیکی.
لای خۆیه‌وه سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپـۆن گوتی له ئێسـتادا کاری سه‌ره‌کی ئه‌و سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشه‌که‌یه له ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما، ئه‌وه‌ی له‌وه‌تای بومه‌له‌رزه‌که و سونامیه‌که‌ی ئاکامی زیانی به سیستمی ساردکردنه‌وه‌که‌ی گه‌یاندووه تیشکی ناو‌کی جۆراوجۆر لێی ده‌رده‌چێت.