حکومه‌تی سوریا سه‌پاندنی سزای نوێ له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ر سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها 6 به‌رپرسی باڵای دیکه‌ی سوری مه‌حکومکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ لێپرسراوێکی سوری له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا گوتی ئه‌م کاره‌ی ئه‌مه‌ریکا له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئیسرائیلدایه هه‌روه‌ها هیچ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا نابێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌موریکا دوێنێ سه‌پاندنی سزاکانی سه‌ر سه‌رۆکی سوری و هه‌روه‌ها 6 به‌رپرسی پایه به‌رزی دیکه‌ی سوریای راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هاوکاتی نیگه‌رانیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا به‌وه‌ی که به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ئاستی سه‌رکوتکردنی ئۆپزسیۆنی نێو وڵاتی چڕ و توند کردووه.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که سه‌جه‌م موڵک‌و پاره‌ی سه‌رۆک ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی دیکه سڕ ده‌کات، ئه‌وانه‌ی لای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکادان. سزاکانی ئه‌مه‌ریکای سه‌پێندراو به‌سه‌ر سوریادا به گشتی کارداری و بازرگانی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها کۆمپانیه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له‌گه‌ڵ سوریادا قه‌ده‌غه ده‌کات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه به مه‌به‌ستی ناردنی په‌یامێکی ڕوون و ئاشکرایه بۆ به‌ڕێز ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها ڕابه‌رانی دیکه‌ی سوریایه، ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له ئه‌نجامدانی کاری توندوتیژی و هه‌روه‌ها سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیانی سوری.
هه‌ر سه‌باه‌ت به ره‌وشی سوریا، سوپای سوری ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه له جێگیرکردنی هێزی سه‌ربازی له ناوچه‌ی سنووری خۆی له‌گه‌ڵ لوبنانی هاوسێـیدا. هاوکات ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری گه‌واهیده‌ران ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێن سه‌بازانی سوریایان به‌دی کردووه که سه‌رگه‌رمی پشکنینی ماڵه‌کانی ئه‌و ناوجه سنووریه بوون.